لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دووله‌ت ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی به‌په‌له بۆ ده‌ركردنی یاسایێك بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكييه‌كان له ناو خاكی عێراق، شكستی هێنا.
لە پانێلێکدا لە دیداری رافدەین، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، عێراق هێشتا پێویستی به هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، كه دوێنێ نیگه‌رانی خۆی له لێدوانێكی تره‌مپ نیشاندابوو و داوای كردبوو، له یه‌كه‌م دانیشتنی وه‌رزی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كار بۆ دانانی یاسایێك بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق بۆ چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی ئێرانی راگه‌یاند.
حه‌لبووسی جه‌ختیشی كرده‌وه، "عێراق هێشتا پێویستی به هێزه سه‌ربازییه بیانییه‌كانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت، كه بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له رووی سه‌ربازییه‌وه به وڵاته‌كه‌مانی داون".
حه‌لبووسی گوتی: "په‌رله‌مانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كار بۆ زانینی ئاستی پێویستی عێراق به هێزه بیانییه‌كان ده‌كات".
شه‌وی رابردووش حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی وەڵامی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد ترەمپی دایه‌وه و هەڕەشەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای له عێراق كرد.
كه‌عبی لێدوانه‌که‌ی ترەمپی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ چاودێریکردنی ئێران شه‌رمه‌زار کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراق ناویبرد، بە پێویستیشی زانی هەموو لایەک کار بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا له عێراق بکەن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی كرده‌وه, لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان, کار بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا و دەرکردنی سەرجەم هێزە بیانییەکان دەکەین.
ئێواره‌ی دوێنێش له به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراقیش وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه و به راگه‌یاندنێكی راشكاوانه بۆ داگیركردنی خاكی عێراق وه‌سفی كرد و گوتی: "ئامانج له مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میحوه‌ری به‌ره‌نگارییه".
دوێنێ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی تره‌مپ ئاشكرایكرد، واشنتۆن به نیاز نییه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی زۆر گه‌وره‌ی له عێراق هه‌یه، ده‌كه‌وێته شوێنێكی زۆر نموونه‌یی بۆ بینین و چاودێریكردنی سه‌رانسه‌ری ناوچه ئاڵۆزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه‌كانمان له عێراق ده‌هێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری چالاكییه‌كانی ئێران بكه‌ن".
H.B