باڵيۆزى ئێران له بهغدا: نابێت عێراق وهك بنكهى سهربازى ئهمهريكا سهير بكرێت
K24 – ههولێر:
لێدوانهكهى دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكى ئهمهريكا سهبارهت به پرسى مانهوهى هێزهكانى له عێراق بۆ چاودێريكردنى ئێران، له ئاستى ناوخۆى عێراق و دهرهوهشدا كاردانهوهى جياجياى لێكهوتووهتهوه.
لهو بارهيهوه، باڵیۆزی كۆمارى ئيسلامى ئێران لە عێراق بە کوردستان24ی راگهياند، ئەمهریکا نابێت عێراق بە بنکەی سەربازی خۆی بزانێت.
ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران گوتى: ئەوەی تایبەتمەندە بە پرسە ناوخۆییەکانی عێراقەوە تەنھا عێراق خۆیەتی ھەر بۆیە قسەکانی ترەمپ ھیچ بایەخیان نییە.
ھاوکات لایەنە جیاجیاکانی حەشدی شەعبیش داواکارن حکوومەتی عێراق بێدەنگ نەبێت و ھەڵوێستی ھەبێت.
ئيرهج مهسجدى گوتيشى: ھەر کەس باسی ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بکات ئەوە بۆ خۆی گوتوویەتی، چونکە ئەو ھێزانە بەشێکن لە ھێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی عێراق و ئیدارەدانی ئەو پرسەش تەنھا دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقە.
نەک تەنيا ئێران، بەڵکو ئەو ھێزانەشی کە ھاوپەیمان و نزیک لە ئێرانن، بە توندی رووبەڕووی ھەڵوێستەکەی ترەمپ بوونەتەوە.
لهو چوارچێوهيهدا، ئەوس خەفاجی، ئەمینداری لیوای ئەبوفەزڵ عەباس، رايگهياند، ئەو لێدوانەی ترەمپ سوکایەتییە بە ھەموو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، ناکرێت عێراق وەک خاڵی چاودێری ئەمریکا لە ناوچەکە تەماشا بکرێت، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکوومەتی عێراقە و دەبێ ھەڵوێستیان ھەبێت.
ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتێکدایە کە تاران بە ھۆی شەڕی داعشەوە توانی جێپێی خۆی لە عێراق بەھێزتربکات و واشنتنیش لە دوای ھاتنەسەرکاری ترەمپ ھەوڵی دەرپەڕاندنی ئێران دەدات.