فشاری شیعه‌كان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حه‌لبووسیان هێنایه ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازی پڕۆژە یاسایەکمان سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان واشنتن و بەغدا، هەروەها دیاریکردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا و مانەوەیان لە عێراق بە واژۆی 52 پەرلەمانتار بەدەست گەیشتووە.
حه‌لبووسی گوتیشی: دەرکردن یاخود هێنانی هێزی بیانی لەسەر داواکاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبێت و ته‌نیا حكوومه‌تی عێراق بڕیار له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی ئێران راگه‌یاند، لایه‌نه شیعه‌كان هاتنه ده‌نگ و له شه‌وی رابردووه‌وه هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شی شه‌عبی، كوتله‌ی سادیقون به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراقی و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شیعه وه‌ڵامی توندی تره‌مپیان داوه‌ته‌وه و، فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زیاد كردووه، بۆئه‌وه‌ی یاسایێك بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق ده‌ربكات.
H.B