ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/2/2019 دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له نامه‌ی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی و ماڵئاواییكردن له عێراق، ژماره‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌م وڵاته ئاشكرا كرد و گووتی: "زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامنن له كاره‌كانیان".
سیلیمان له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و ژماره‌یه‌ی سه‌ربازانمان له بنكه‌كاندا راوێژ و راهێنان و مه‌شق به ھێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش و به‌رگریكردن له سنووره‌كانی عێراق".
راگه‌یاندنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له كاتێكدایه به‌شێكی زۆری لایه‌نه سیاسی و گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق، دژی بوونی ئه‌و هێزانه ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه‌و داوای ده‌ركردنیان ده‌كه‌ن.
زۆرێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه حكوومه‌ت ناچار بكه‌ن بڕیاری كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكات.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گووتی: "له رووی سه‌ربازییه‌وه له عێراق ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاودێریی ئێران بكه‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كانن، ئه‌وه‌ی وای لێكردووم هێزه‌كانمان له عێراق بمێننه‌وه ئه‌وه‌یه، ده‌مانه‌وێت بتوانین چاودێریی ئێران بكه‌ین".