نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا دووپاتییان له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانییان كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/2/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و باربارا وۆڵف كۆنسولی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵییان به دیداری سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها نه‌به‌ردیی پێشمه‌رگه‌یان له شه‌ڕی دژی داعش و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی به‌رز نرخاند.
باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له كاتی سه‌ردانی مه‌یدانیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕى دژى داعش ئه‌م ڕاستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه و باسى له كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر كرد كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یانه‌وه دروست كراوه و راده‌ستی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه كراوه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌ڵمانیای كرد بۆ ئه‌و دیارییه به‌نرخه‌ی پێشكه‌ش به هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه كه له ئاست قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوولا له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی لێده‌كرێت تاوتوێكرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجام دراون و میكانزمێكی گونجاو دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاسی عێراقدا هه‌بێت.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گفتوگۆ سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئ. م