سۆلاری له نێوان كریستیانۆ و مێسی باشترینیان ده‌ستنیشان ده‌كات
سانتياگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له كلاسیكۆ، باسی كریستیانۆ و مێسی ده‌كات، ده‌شڵێت: مێسی یاری بكات یان نه‌یكات هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئێمه دروست ناكات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 5 شووباتی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كلاسیكۆ، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: كریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵام مێسی یاریزانێكی جیاوازه و به شێوازێكی جیاوازتر له هه‌مووان یاری ده‌كات.
سۆلاری گوتیشی: هیوادارم هیچ یاریزانێك له هه‌ردوویانه له‌و یارییه دانه‌بڕێن، حه‌زیش ده‌كه‌م سبه‌ی مێسی له كلاسیكۆ یاری بكات.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاری چوونی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.