شازاده‌یه‌كی سعوودی باس له كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌نده‌ر بن سوڵتان، شازاده‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی سعوودیه و سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته، باس له رووداوه‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و په‌شیمانه له‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
به‌نده‌ر له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی به زمانی عه‌ره‌بی، له باره‌ی سووریا و رووداوه‌كانی كیمیابارانكردنی چه‌ند ناوچه‌كه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د باسكردووه.
به‌نده‌ر بن سوڵتان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، سستییه‌ك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌دی ده‌كرا و هیچ سنوورێكی بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دانه‌نا له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه له دژی گه‌لی سووریا.
به‌نده‌ر بن سوڵتان، كه ماوه‌یه‌كیش باڵیۆزی سعوودیه بووه له واشنتن ده‌ڵێت: "ئه‌و رووداوانه‌ی سووریا، هێرشی كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێنم به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، كه تاوانێكی هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجامدا، ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بووبێ و لێی په‌شیمان بم له‌و كاته‌ی باڵیۆز بووم له واشنتن، هیچ شتێكم له دژی ئه‌و هێرشه نه‌كرد و جیهانی عه‌ره‌بی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌نواند به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه و راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ددام به‌رامبه‌ر به برایانی كورد".
گفتوگۆی به‌نده‌ر بن سوڵتان له‌گه‌ڵ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، تایبه‌ته به ره‌وشی ناوخۆیی سووریا و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌و وڵاته، به‌تایبه‌تیش كه ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هیچ سنوورێكی بۆ ئه‌سه‌د و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا دانه‌ناوه.
رژێمی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، 16ی ئادار/ مارسی 1988، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كیماییباران كرد و له ئاكامیشدا، 5 هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان شه‌هید بوون.
ئ. م