سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی سریلانكا جه‌خت له‌ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق دەكات

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 6ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیرانجان ئاسوكا ڕاناسینگ باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كرد.

وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی و لە بواری بازرگانی و ئابووری و گەشتوگوزار تاووتوێكرا و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە.

لە بەشێكی دیكه‌ ئەو دانیشتنەدا، باڵیۆزی سریلانكا لە عێراق كورتەیەكی لە ئەزموون و مێژووی وڵاتەكەی لەبواری چالاكییە ئابوورییەكان و گەشتوگوزار خستەڕوو.

ئ. م