ئه‌م هه‌فته‌یه خولی نایابی كوردستان به 3 یاری ئاگرین ده‌ستپێده‌كات
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه به به‌ڕێوه‌چوونی 3 یاریی گه‌ڕی پازده‌می خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:30ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن، ده‌ربه‌ندیخان كه تاكو ئێستا تامی دۆڕانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی نه‌كردووه له ئه‌ركێكی قوڕسدا میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ ده‌كات، له یارییه‌كی دیكه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری زاحۆ ده‌كات و برایه‌تیش له دێربی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی هه‌ندرێن.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی زاخۆ ده‌بێته‌وه
یانه‌ی زاخۆ رێگایه‌كی دووری بڕیوه و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌شتی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری كردووه، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌ردوو یانه گه‌ڕی رابردوویان به شكست تێپه‌ڕ كردووه.
پێشمەرگەی سلێمانی له 7 یاری رابردوو تەنھا خاڵێكی بەدەستھێناوە ئێستا بە كۆكردنەوەی 18خاڵ لە پلەی ھەشتەمی خولەكە دێت، لە بەرامبەردا زاخۆ دوای دۆراندنی بەرامبەر بە ئارارات لە نێو یاریگای خۆی بە 14خاڵ لە پلەی دوازده‌یه‌مین دەبندرێت، ھەر بۆیە دۆرانی لەم یارییە بە تەواوی لە ناوچەكانی دابەزین بۆ ریزی یانە پلەیەكەكان نزیك دەبێتەوە.
هه‌ندرێن و برایه‌تی له دێربی هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
تیپكەی دڵشاد مەعروف گەری رابردوو تامی یەكەم دۆرانی قۆناخی دووەمی كرد، لە بەرامبەر ھەولێر دەیەوێت بەسەركەوتن بەسەر برایەتی تۆڵه‌ی شكستەكەی بكاتەوە، ھەندرێن بە 17خاڵ لە پلەی نۆیەمی خولەكە دێت.
له به‌رامبه‌ردا برایەتی لە دوای دەستبە كاربوونی فازڵ عەباس وەك راھێنەری نوێی یانەكە لە دوو یاری رابردوو چوار خاڵی بە دەستھێناوە و یانەكە جیاواز لە قۆناخی یەكەم دەبیندرێت، به‌تایبه‌تی بە ھێنانی كۆمەلێك یاریزان دەیانەوێت خویان لە پلەكانی كۆتایی ریزبەندییە دووربكەنەوە كە ئێستا بە 11 خاڵ لە پلەی سێزدەمین دێت.
ده‌ربه‌ندیخان له به‌رده‌م قورسترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دایه
یاری لوتكەی ئه‌م هه‌فته‌یه لە دەربەندیخان دەبێت، كاتێك خاوەن پلەی یەكەمی خولەكە كە پێشمەرگەی ھەولێر دەبێتە میوانی دەربەندیخان.
دەربەندیخان تاكو ئێستا لەسەر ئەم یاریگایە تامی دۆرانی نەكردووە دەیەوێت بە ھەمان شێوەی یارییەكانی رابردووی لەسەر ئەم یاریگایە 3 خاڵ لە تیپكەی سەمیر بابۆ وەرگرێت و تۆلەی شكستەكەی قۆناخی یەكەمیشی لێبكاتەوە.
دەربەندیخان بە 16خاڵ لە پلەی دەیەمی خولەكە دێت، ھەرچی پێشمەرگەی ھەولێر كە بە 29 خاڵ پێشه‌نگی خولەكەی گرتووە نایەوێت تووشی ھیچ دۆرانێك بێت و خاڵ لە دەست بدات.