خهریكه لایهنهكان كۆسپهكانی بهردهم پێكهێنانی حكوومهت رادهماڵن
K24- ههولێر:
بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆچونی تایبهتی خۆیان ھەیە سەبارەت بە دواین کۆبونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕانیش دەڵێت ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوان یەکێتی و پارتی کراوە, کاریگەری له سەر بڕیارەکانی گۆڕان نابێت.
دوای چەندین کۆبونەوەی نێوانیان بۆ دواجار و دوای چەند مانگێک ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەنگاوێک ھاتنە پێشەوە, بۆ ڕێکەوتن لە سەر پێکھێنانی کابینەی نوێ، ئەو دوولایەنە لە دواین کۆبونەوەیاندا لەسەر چەند خاڵێکی سەرەتای ڕێکەوتن، بەڵام لایەنە سیاسیەکانی دیکەش چاویان لە ھەنگاوەکانی پارتی و یەکێتیە.
فاروق عهلی, ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت: کۆمەڵی ئیسلامی بەشێک نیە لەو ڕێكکەوتنەی نێوان ئەو دوولایەنە و, پارتی و یەکێتی جارێ باسیان لە پێکھێنانی ھەیکەلی حکوومەت نەکردووە، ھەرکاتێک ئەوە کرا, کۆمەڵی ئیسلامی قسەی خۆی دەبێت.
پارتی لەپاڵ ڕێكکەوتن لەگەڵ یەکێتی, بیرێکیشی لای گۆڕانە, لەگەڵ ئەو لایەنەش لیژنەی پێکھێناوە بۆ کارنامەی حکوومەت و بەرکەوتەکانی گۆڕان. بەقسەی پێشڕەو ڕەئوف, ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان, ئەو کۆبونەوەیە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە و کاریگەریشی لەسەر دوابڕیاری ئەوان نابێت، چونکە گۆڕان مەرج و کارنامەی خۆی ھەر زوو داوە بە لایەنی سەرەکی پێکھێنەری حکوومەت، بەڵام بۆچونی خۆی بۆ کۆبونەوەکە دەخاتە ڕوو.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر ئەوە ڕێکەوتن, كه ١٨ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا لە ھەمان ڕۆژدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی ئهو شاره لە ھەولێر کۆببنەوە، کە ئەم خاڵانە دەروازەی ئومێدێکن بۆ کۆتای ھێنان بە کێشە و گرفتەکانی نێوانیان و پێکھێنانی حکوومەت.
H.B