قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هه‌رێمايه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى داعش به‌ڕێوه‌ده‌بات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان رايگه‌ياند، "ئه‌مساڵ وڵاته‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى هه‌رێمايه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى داعش به‌ڕێوه‌ده‌بات".
له ميانى وته‌يه‌كدا، كه له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش پێشكه‌شيكرد، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، گوتى: "ناكرێت بڵێين زاڵبووين به‌سه‌ر داعشدا تا ئه‌و كاته‌ى چاره‌سه‌رى ريشه‌يى هۆكاره‌كانى درووستبوونى نه‌كرێت".
گوتيشى: "پێويسته ململانێ چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستێنرێن و هه‌ماهه‌نگى هه‌رێمايه‌تى زياتر بكرێت و هه‌وڵه‌كان يه‌ك بخرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر".
روونيشيكرده‌وه، "پرسى چه‌كداره بيانييه‌كان زۆر هه‌ستياره و پێويسته به‌رنامه‌يه‌ك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ئه‌و چه‌كدارانه ئاماده بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه".
ئاشكراشيكرد، "له ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵدا له ده‌وحه كۆنگره‌يه‌كى ئاست به‌رز به به‌شدارى شاره‌زايانى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ديارده‌ى چه‌كداره بيانييه‌كان رێكده‌خرێت".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى (الشرق)ى قه‌ته‌رى
ئ.ر