تره‌مپ: هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش راده‌گه‌يه‌نين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، "هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌نگه سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاريى به‌سه‌ر رێكخراوى داعش له عێراق و سووريا رابگه‌يه‌نين".
له ميانى وته‌يه‌كدا كه له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى به‌رگرى وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، كه دوێنێ چوارشه‌ممه له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو، تره‌مپ گوتى: "ده‌ستكه‌وتى زۆر له شه‌ڕى دژ به داعش به‌ده‌ستهاتوون".
گوتيشى: "زياتر له 20 هه‌زار ميلى چوارگۆشه له عێراق و سووريا له ده‌ستى داعش رزگار كراوون".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى گوت: "سوپاى ئه‌مه‌ريكا و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) هه‌موو ناوچه‌كانيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له سووريا و عێراق رزگار كردوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "ره‌نگه هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ركه‌وتنى ته‌واوه‌تى و رزگاركردنى هه‌موو ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رابگه‌يه‌نين".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر