پشتيوان سادق: 500 قوتابخانه پێويستيان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پشتيوان سادق، رايگه‌ياند، له هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى جه‌وهه‌رى ئه‌وتۆ نين، كه ببنه هۆى په‌كخستنى پرۆسه‌ى سياسى و ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن بچووكن.
وه‌زيرى په‌روه‌رده له ميانى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌يه‌ك له لێدوانێكدا داواى له هاووڵاتيان كرد، گرنگى به بنياتنان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه بده‌ن.
له باره‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌شه‌وه، گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كراوون جێبه‌جێبكرێن و به‌غدا پشكى هه‌رێم ره‌وانه بكات پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ش نامێنێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى سياسيش گوتى: بڕيارى رێككه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له 18ى ئه‌م مانگه‌دا گرنگ و دڵخۆشكه‌ره و له هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى جه‌وهه‌رى گه‌وره نين و ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن بچووكن و ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئ.ر