كورد بێ پێشمهرگه هێزی بۆ كهركووك ناوێت
K24 - ههولێر:
جێگیربوونی هێزە عێراقیەکان لە کەرکووک، بەبێ بەشداریکردنی پێشمەرگە هاوڵاتیانی کوردی نیگەرانکردووە و پێیانوایە فەرامۆشکردنی کورد تاسەرنابێت و باروودۆخەکە بەرەو خراپی دەبات، پێکهاتەی عەرەبیش کە دۆخەکە بەدڵی ئەوانە، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شارەکە ڕەتدەکەنەوە. ههروهها تورکمانەکانیش داوای پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ کەرکووک دەکەن.
مانەوەی باروودۆخەکە بەمشێوەیە بەلای کوردەوە، قبووڵکراو نییە و دەڵێن ناکرێت کەمینەیەک بەتەنیا حاکمی شاربێت و زۆرینەش فەرامۆش بکرێت.
پهرلهمانتارێكی یهكێتیش دهڵێت: "جێگیربوونی هێزە عێراقییەکان لەکەرکووک بەبێ پێشمەرگە ، قبووڵکراو نییە و تاسەر نابێت".
گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بە نێوەندگیریی ئەمریکییەکان لەنێوان نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ نزیکبووهتەوە.
عەرەبەکان بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی ڕەها لەدەستی خۆیانە، بەشداریپێکردنی پێشمەرگە لە بەڕێوەبردنی مەلەفی ئەمنی کەرکووک ڕەتدەکەنەوە، تورکمانەکانیش پێشنیاری درووستکردنی هێزێکی هاوبەش دەکەن بەڵام بەوشێوەی کە خۆیان دەیانەوێت.
کورد لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە، دەسەڵاتی ئیداری و ئەمنی لەکەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لێ وەرگیراوەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری ڕووبدات و کورد بەشێک لە مافە زەوتکراوەکانی وەربگرێتەوە.
حاتەم ئەلتائی ، وتەبێژی گردبوونەوەی عەرەبی لە کەرکووک لهوباریهوه دهڵێت: "لە گەڵ ڕێز و ستایشمان بۆ قووربانییەکانی هێزی پێشمەرگە کە گیانی خۆیان بۆ کەرکووک بەخت کرد، لەگەڵ ئەوەشدا بابەتی بەشدارییپێکردنی ئەوهێزە لە مەلەفی ئەمنی کەرکووک، قبووڵکراو نییە، چونکە ئێمە پابەندین بە حکوومەتی عێراقەوە کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات بە کوردیشەوە".
ههروهها ڕیاز ساری کەهیە، سەرۆکی حزبی تورکمان ئیلی لەکەرکووک واباشترە هێزێک لە پێکهاتەکانی کەرکووک پێکبهێنرێت، لە کورد و عەرەب و توورکمان بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی شارەکە، چونکە هەروەک چۆن کورد هێزەعێراقیەکان ڕەتدەکاتەوە، پێکهاتەکانی دیکەش پێشمەرگە ڕەتدەکەنەوە، بەڵام ئەگەر هێزێکی تێکەڵ هەبێت لە پێکهاتەکانی کەرکووک، هەمووان هەست بە ئارامی دەکەن و ئەوکات لاریمان نابێت لەوەی ئەو پێشمەرگانەی خەڵکی کەرکووکن بەشداریی ئەوهێزەیان پێ بکرێت".