راڕه‌وی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان پاككرایه‌وه
K24 – ده‌ربه‌ندیخان:
له ئه‌نجامی بارانی به‌خووڕی ماوه‌ی رابردوو، چه‌ند تاشه به‌ردێك له شاخی به‌رانان كه‌وته سه‌ر راڕه‌وی ده‌رچه‌ی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و به هۆیه‌وه زیانێكی زۆری به په‌رژینی راگری به‌نداوه‌كه گه‌یاند.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له كامێراكانی چاودێری به‌نداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه، چه‌ند تاشه به‌ردێكی گه‌وره، ده‌كه‌ونه ناو راڕه‌وی تاڤگه‌ی به‌نداوه‌كه.
به مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه و لادانی تاشه به‌رده‌كانی ناو راڕه‌وه‌كه، ستافێك له كارمه‌ند و كرێكارانی به‌نداوه‌كه، له ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا، راڕه‌وه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی پاككردووه‌ته‌وه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆش ئاو له ده‌رچه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه (تاڤگه‌كان) به‌ردرایه‌وه.
ئاماده‌كردن و فۆتۆ: كاروان یاره