دكتۆر رۆژ: پارتی ده‌یه‌وێت به زوویی حكومه‌ت پێكبهێندرێت
K24 - ھه‌ولێر:
رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی پارتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به زووترین كات و كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رده‌وامه.
رۆژ نووری شاوه‌یس گووتیشی: "پارتی هه‌وڵێكی زۆر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌دات و نه‌رمییه‌كی زۆریش پیشانده‌دات".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر كورد حكوومه‌تێكی به‌ھێز له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كات، پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لاواز ده‌بێت و دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردن هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت.
گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌رده‌وامه و تا ئێستاش پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نزیكبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی حكوومه‌تی داهاتوو بكێشن و له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، رێكبكه‌ون.
ئ. م