هێنده‌ی نه‌مابوو به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پزیشك بنیامین چاوێك له‌ده‌ست بدات
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكە كارەساتبارەكانی كەرتی تەندرووستی كۆتاییان نایەت، دواھەمینیان چیرۆكی بنیامینە، كه ئێوارەیەك لەكاتی یاریكردن لەگەڵ ھاوتەمەنەكانی خۆی بەردێك بەر چاوێكی دەكەوێت و تووشی حاڵەتێكی مەترسیدار دەبێت، باوكی بە پەلە دەیبات بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژھەڵات، بەڵام پزیشكی ئێشكگر لەو كاتەدا لە نەخۆشخانەكە نییە.
ئێستا چاوە بریندارەكەی بنیامین باشتر بووە، ئەمەش دوای ئەوەی ترسی لەدەستدانی چاوەکەی هەبوو، چونكە پزیشكی دووەم ئاماژەی بەوەداوە چاوی بنیامین دووچاری خوێنبه‌ربوون بووە، لەكاتێكدا پزیشكی یەكەم بەبێ بينين, ته‌نها چاره‌سه‌ری هه‌وكردن (التهابات)ی بۆ چاوی بنیامین نووسیوه.
باوكی بنیامین روونی ده‌كاته‌وه، كه گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه، پزیشكی ئێشكگر له‌وێ نه‌بووه و یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكی ئێشكگر كردووه و پێی راگه‌یاندووه، كه 20 خووله‌كی دیكه ده‌گاته نه‌خۆشخانه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر كارمه‌نده‌كه به مۆبایله‌وه هاته‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه ده‌كرد، ده‌ركه‌وت كه به ته‌له‌فۆن چاره‌سه‌ری بۆ كوڕه‌كه‌م نووسیوه".
لە بەدواداچوونەكەی كوردستان24 ئەوە ئاشكرا كرا، ئەو رۆژە ئەم پزیشكە سەڕەڕای ئەوەی ئێشكگر بووە، بەڵام نەچووەتە دەوام، لە بەرامبەردا بەرێوەبەرایەتی تەندرووستی ھەولێر سزای پزیشكەكەی داوە.
چیرۆكی نووسینی چارەسەر به‌م شێوه‌یه، تازە نییە، لە رابردووش‌دا رووداوی لەم جۆرە روویداوە، كە پزیشك بە رێگەی تەلەفۆن دەرزی بۆ نەخۆش نووسیوە و دواتر رووداوی نه‌خوازراوی بەدوای خۆیدا ھێناوە.
ئ. م