به‌فربارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی رایگه‌یاند، به‌فربارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تا شه‌ممه‌ش ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور ده‌بێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری حاجی ئۆمه‌ران، چیای كۆڕه‌ك، رواندز، رانیه و ده‌وروبه‌ری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، ده‌ستیپێكردووه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و 24ی كاتژمێر داهاتوو، ئاشكرا كردبوو، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش، ئه‌مڕۆ به‌فر ده‌بارێت و تا سبه‌ی شه‌ممه‌ش، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ور ده‌بێت.
هه‌ر به گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، پێشبینی ده‌كرێت، له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، بارانی پچڕ پچڕ ببارێت.