ھاووڵاتییەكی كورد لە كەركووك كوژرا

"ویستیان خانووەكەمان داگیر بكەن"

K24 - كەركووك

ھێمن دەلۆ، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "لە گەڕەكی شۆریجەی شاری كەركووك ھاووڵاتییه‌كی كورد بەناوی سەلام محەمەد، لەلایەن گرووپێكەوە تەقەی لێكرا و كوژرا".

كەسێكی نزیكی ھاووڵاتییە كوژراوەكە بە كوردستان24 گوت: "ماوەیەك لەمەوبەر گرووپێكی حەشدی شەعبی ویستیان خانووەكەمان داگیر بكەن، كە لە ساڵی 2012 دورستمان كردووە، قسەمان كردبوو بۆ ئەوەی كێشەكە چارەسەر بكەین. كاتێك چووین بۆ قسە كردن لەگەڵیان بە چەند چەكدارێك تەقەیان لێكردین و گولـلە بەر سەلام كەوت و گیانی لەدەستدا".

گوتیشی: "ئێمە وەك كورد لەم شارە دەسەڵاتمان نییە و ناتوانین چەقۆیەك ھەڵگرین، زوڵممان لێدەكرێت".

بە گوتەی قسەی كەسوكاری، ئەو كەسەی لە كوركووك كوژراوە خاوەن 5 منداڵ بووە.