ڤایرۆسی جگەر کچێک لە مەرگ نزیک دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
لە حاڵەتێكی دەگمەن كچێكی تەمەن 22 ساڵ لە شاری ھەولێر توشی ڤایرۆسی جگەر بووە و ماوەی دوو رۆژە لە نەخۆشخانەیە، پزیشكان تەنیا سێ رۆژیان بۆ رزگارکردنی داناوە.
بنەماڵەی ئەم كچە لە رێگای كوردستان24 داخوازی ئەوەیان ھەیە، كەسێك جگەری خۆی بداتە كچەكەیان و گیانی لە مردن رزگار بکات.
کچەکە هەفتەیەکە دەستگیراندارە و لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی ژینە لە شاری هەولێر، ئەگەر بەپەلە چارەسەر وەرنەگرێت، گیان لەدەست دەدات.
هەرکەسێک بیەوێت هاوکاری ئەو خێزانە بکات، دەتوانێت پەیوەندی بکات بە کەسوکاری لە رێگای ئەم ژمارەیە: 07515183254
H.J