هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردنى "شه‌ڕى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى" دژى داعش راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، "شه‌ڕى يه‌كلاكه‌ره‌وه" بۆ كۆتايهێنان به چه‌كدارانى داعش له دوا مۆڵگه‌يان ده‌ستيپێكرد.
ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس، له زارى "مسته‌فا بالى"، گوته‌بێژى هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، "دوێنێ شه‌ممه (9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2019)، شه‌ڕه يه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه له دژى داعش ده‌ستيپێكرد".
گوتيشى: "ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و شه‌ڕه كۆتايهێنانه به داعش له دوايين مۆڵگه‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى فورات".
روونيشيكرده‌وه، "دواى 10 رۆژ له چۆڵكردنى ناوچه‌كه له لايه‌ن مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه و رزگاركردنى 20 هه‌زار مه‌ده‌نى بڕياردراوه شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات".
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كانى هه‌سه‌ده، له ناوچه‌ى "باغوز"، كه دوايين مۆڵگه‌ى داعشه له رۆژهه‌ڵاتى فورات، له نێوان 500 تا 600 چه‌كدارى داعش ماونه‌ته‌وه و زۆربه‌شيان چه‌كدارى بيانين.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، كه پشتيوانى هێرشه‌كه‌ى هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر داعش ده‌كات، رايگه‌ياند، "هه‌سه‌ده توانيويه‌تى (%99.5)ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه رزگار بكات، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوون له سووريا".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، "له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا ئه‌و ناوچه‌يه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا ماوه‌ته‌وه، رزگار ده‌كرێت".
تره‌مپ گوتيشى: "هه‌فته‌ى داهاتوو به ره‌سمى رايده‌گه‌يه‌نين، ئێمه كۆنترۆڵى %100ى خاكى خيلافه‌ته‌كه‌ى داعشمان كردووه".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر