له كه‌ركووك به جلوبه‌رگى سه‌ربازييه‌وه هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر فرۆشگه‌ى هاووڵاتيانى كورد
K24 – كه‌ركووك:
ژماره‌يه‌ك چه‌كدار، به جلوبه‌رگى سه‌ربازييه‌وه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فرۆشگه‌ى هاووڵاتييه‌كى كوردى دانيشتووى گه‌ڕه‌كى فه‌يله‌قى شارى كه‌ركووك و بڕێك پاره و كارتى مۆبايل له فرۆشگه‌كه ده‌به‌ن.
سۆران كامه‌ران، په‌يامنێرى كوردستان24، له كه‌ركووك، رايگه‌ياند، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه چه‌ند جارێك حاڵه‌تى له‌و جۆره له شارى كه‌ركووك روويداوه و هێزى چه‌كدار هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر خاوه‌ن دوكان و بازاره‌كان و داواى پاره‌يان لێكردوون.
له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌و گه‌نجه‌ى شه‌وى رابردوو، چه‌كداره‌كان به جلى سه‌ربازييه‌وه چوونه‌ته سه‌ر دوكانه‌كه‌ى بۆ كوردستان24 گوتى: ئه‌و چه‌كدارانه جگه له بردنى پاره‌ى دوكانه‌كه‌ى و كارته‌كانى مۆبايل، ئه‌و كۆلارانهشيان شكاندووه، كه ئاڵاى كوردستانيان پێوه بووه.
گوتيشى: ئاڵاكهيان خسته ژێر پێ و منيش هه‌وڵمدا نه‌هێڵم به‌ڵام به قۆنداغى تفه‌نگ لێياندام و من بێهۆش كه‌وتم.