هه‌نارده‌كردنی پۆسته و گه‌یاندن ده‌ست پێده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی پۆسته و گه‌یاندن بۆ وڵاتانی جیهان رێككه‌وتن.
ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌ك باجی پۆسته و گه‌یاندن نه‌داوه‌ته به‌غدا، بۆیه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه به‌غدا هه‌نارده‌ی پۆستی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "حكوومه‌تی به‌غدا بڕی 2 ملیار دینار وه‌ك باجی هه‌نارده‌ی پۆست و گه‌یاندن قه‌رزی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی یه‌ك ملیار دینار له‌و قه‌رزه به‌شێوه‌ی قیست بداته‌وه به‌غدا".
H.B