ئاربێلوا: هیچ چێژ له یاری مێسی وه‌رناگرم و حه‌ز ده‌كه‌م واز له یاریكردن بێنێت
ئالڤارۆ ئاربێلوای به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له میانه‌ی به‌شداریكردنی له پرۆگرامی چیرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا هیوای ئه‌وه‌ی خواست بارسێلۆنا هه‌میشه تووشی شكست بێت، ده‌شڵێت: هیچ چێژ له یاریكردنی مێسی وه‌رناگرم و رۆژه‌كان ده‌ژمێرم تا مێسی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.
ئاربێلوای ته‌مه‌ن 36 ساڵ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كریستیانۆ هاوشانی دی ستیفانۆ باشترینه‌كانی مێژووی ریال مه‌دریدن، گوتیشی: كه‌ریم بێنزێما باشترین هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریده و یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.
ئاربێلوا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید دڵخۆش بن، حه‌ز ده‌كه‌م به‌رده‌وام بارسێلۆنا تووشی شكست بێت، ته‌نانه‌ت پێمخۆشه بارسا له كاتی راهێنانه‌كانیش بدۆڕێت.
ئاربێلوای یاریزانی پێشووی شایانه‌كان گوتیشی: هیچ چێژ له شێوازی یاریكردنی لیۆنێل مێسی وه‌رناگرم، زۆر تامه‌زرۆم بۆ ئه‌وه‌ی مێسی ببینم كه واز له یاریكردن بێنێت، ته‌نانه‌ت رۆژه‌كان ده‌ژمێرم تا له یاریگه‌كان دووربكه‌وێته‌وه.
ئاربێلوا له باره‌ی سۆلاری گوتی: ئه‌م راهێنه‌ره دۆخی ریال مه‌دریدی باشتر كردووه و هه‌ندێك گۆڕانكاری دڵخۆشكه‌ری ئه‌نجام داوه، گه‌شبینم كه ده‌توانێت ئاستی تیپه‌كه به‌جێگیری بهێڵێته‌وه.
ئاربێلوا له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له 2006 روویكرده دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا، دوای یه‌ك وه‌رزه له لایه‌ن یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه داواكرا، له 2009 گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید و نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زیدان برده‌وه، له هاوینی 2017 له یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزییه‌وه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئاربێلوا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 238 یاری كردووه، 6 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كردووه.
¡ATENTO! "El BARÇA de GUARDIOLA fue uno de los MAYORES RETOS de mi CARRERA, pero cuando estaban AL FILO Y SE CAÍAN... JUGABAN CON RED", LAS PALABRAS de @aarbeloa17. #ElChiringuitoDeMega pic.twitter.com/auJJ2VdGpl
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) February 12, 2019