خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش سێ كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی ماوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش پاڵپشتی ده‌كرێت، به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات. ده‌نگوباسی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه ده‌یان هاووڵاتیی سڤیل به هۆی بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژرابن و بریندار بووبن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای فه‌رمیی سووری، كه له سه‌رچاوه‌ی خۆجێی له ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له‌و بۆمببارانه‌دا " به لایه‌نی كه‌مه‌وه 70 كه‌س كوژراون و بریندار بوون. رووداوه‌كه‌ش له خێوه‌تگایه‌كی سڤیل نشین بووه له دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی باغوز، كه ده‌كه‌وێته گونده‌واری باشووری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور".
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و زانیارییه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه ئێواره‌ی دوێنێ 16 هاووڵاتیی سڤیل، كه حه‌وتیان منداڵ بوون، به هۆی بۆمببارانه‌كانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
روانگه‌ی سووریی كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له بریتانیایه، ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی شه‌ڕڤانانی سووریای دیموكراتی كردووه و رایگه‌یاندووه: "له سه‌ره‌تای هێرشی سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعشه‌وه، كه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ده‌ستی پێكردووه، تا ئێستا 12 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده گیانیان له ده‌ست داوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی داعش 19 كه‌سیان كوژراوه، كه حه‌وت كه‌سیان خۆكوژ بوون.
روانگه‌ی سووری باسی شه‌ڕه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "شه‌ڕ و پێكدادانی قورس به‌ڕێوه ده‌چێت، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پاڵپشتیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، پێشڕه‌وی بكه‌ن. له به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه‌یان لێ‌بگرن و به رێگه‌ی بۆمبی چێنراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، شه‌ڕی مانه‌وه له دوا مۆڵگه‌كانیان ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ میدیاكانی نزیكی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی دیكه‌ی داعش، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی، ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ته‌نها رووبه‌ری 3 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یان به ده‌سته‌وه ماوه. به‌ڵام ترسی ئه‌وه هه‌یه ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله بكه‌وێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، كه هێشتا نه‌یانتوانیووه دوا مۆڵگه‌ی داعش به‌جێبهێڵن و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنن.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، رۆژی دووشه‌ممه، مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی میدیای هه‌سه‌ده به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتبوو: "شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده تا ئێستا 41 پێگه‌ی داعشیان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی هێرشی پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه و توانراوه تێكبشكێنرێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "400 تا 600 چه‌كداری داعش له دوا مۆڵگه‌كانیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یه‌كیان چه‌كداری بیانین. به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانیش، 500 تا 1000 هاووڵاتیی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا گیریان خواردووه".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه "زیاتر له 20 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا ده‌رباز كراون و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتووشدا و له‌ناوچكه‌دا، كۆتایی به داعش ده‌هێندرێت".