هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه له سلێمانی تاوتوێ كرا
K24- سلێمانی:
لە دانیشتنی ٥٢ ـەمینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، گفتوگۆ لەبارەی پاشەکەوتی مووچە و ھەڵگرتنی ئەو سزایانە کرا، کە خراوەتە سەر ئەو کەسانەی قەرزی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم پێشنیارەکانیان ئاراستەی حکوومەت دەكەن، تا لە بەرژه‌وەندیی ھاووڵاتیان کاری لەسەر بکات.
بەلای زۆرێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییه‌وه، کۆبوونەوەی ئه‌مجاره‌یان گرنگییه‌کی تایبەتی هه‌بوو, چونکە بەشێک لە تەوەرەکان کە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، ھەڵقووڵاوی کێشەی ھاووڵاتیان بوو.
رەسوڵ عەبدوڵڵا, ئەندامی ئەنجوومهنی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت: "داوا له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین، هه‌ژماری بانكیی بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بزانن تا ئێستا چه‌ند له مووچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت كراوه".
لای خۆیشیه‌وه دیمه‌ن ره‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی, ئاماژه به‌وه ده‌دات، "ئه‌و پڕۆژه‌یه، پڕۆژه‌یه‌كی تێروته‌سه‌له و له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانه، هه‌ر كه‌سێكیش تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌بێت، ده‌توانێت پێشنیاره‌كانی بخاته روو".
پێشنیارەکانی ئەنجوومەن لەبارەی کردنەوەی هه‌ژماری بانکیی بۆ فەرمانبەران و چۆنێتی دانەوەی قەرزەکان، دوای ئەوەی دێت, کە پشکی کورد لە بودجەی عێراق زیاد کراوه، بۆیە ئەیانەوێت حکوومەت بە گەيشتنی بودجە کاری لەسەر بکات و ھاووڵاتییان بەرچاوڕوون بن لەبارەی ئەو پارەیەیان کە لەلای حکوومەتە.
لای خۆشییه‌وه ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئامانجی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ پێدانی دڵنیاییه به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران، كه پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان نافه‌وتێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بزانێت بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی چه‌نده، كه وه‌ك پاشه‌كه‌وت لای حكوومه‌ته". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێككه‌وتوون، كه سه‌رجه‌میان له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه".
جگە لە پێشنیاری پاشەکەوتی مووچە، خالێکی دیكە کە ئەندامان بە گرنگییەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرد، ھەڵگرتنی ئەو سزایەیە, کە حکوومەت بۆ ئەو ھاووڵاتییانە دەریکردووە, کە ساڵانێکە پارەی قەرزی نیشتەجێبوونیان نەداوەتەوە.
H.B