سەعدی پیرە: بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆداین

سبەی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ و دوا هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌ و دواتریش وه‌ك یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 لە بارەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی 18ـی ئەم مانگەی پەرلەمان رایگەیاند، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان.

سه‌عدی پیره‌ گووتیشی: "بڕیارە سبەی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە دواتر هەڵوێستی خۆمان رادەگەیێنین".

ئه‌گه‌رچی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان رێنكه‌وتوون، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نه‌یتوانیوه‌ كاندیدێك بۆ یه‌كه‌مین پۆستی خۆی، كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌، یه‌كلابكاته‌وه‌.

ئ. م