چاویش ئۆغلۆ: توركیا دژی مافه‌كانی كورد نییه له عێراق
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24, مه‌ولوود چاويش ئۆغڵو, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا دژی مافی كورد له عێراق نییه و ئه‌وان په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌م قسانه‌ی چاویش ئۆغلۆ له په‌راوێزی لوتكه‌ی سوچیدا هاتوون، كه له نێوان هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره و تاران‌دا له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌باره‌ی دۆخی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه: توركیا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا پاڵپشتی له مافی كورد له عێراق ده‌كات و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان پشتیوانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كورد نییه، ئێستا زیاتر له 300 هه‌زار كوردی سووریا له توركیا به‌بێ كێشه ده‌ژین"، وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "به ملیۆنان كورد له عێراق، سووریا، ئێران و توركیا هه‌ن، هه‌موویان خوشك و برای ئێمه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵیان نییه، كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه، له‌وانه‌ش: په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و پژاك، چونكه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و رێكخراوانه ته‌نیا كار بۆ پیاده‌كردنی ئایدۆلۆژیای خۆیان ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه چه‌ندین خه‌ڵك شوێنه‌كانیان جێهێشتووه، ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د باش بوو، ئێمه له سووریا پشتگیری مافه‌كانی كوردیشمان ده‌كرد، به‌ڵام په‌كه‌كه و یه‌په‌گه مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، ئه‌وان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی".
H.B