پوتن: پێويسته ئه‌مه‌ريكا له سووريا بچێته ده‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، "پێويسته ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات و باكووری سووریا بكشێته‌وه و ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تى سووريا".
پوتن له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى سوچى كه له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى توركيا و ئێران ئه‌نجاميدا، گووتیشی: "پێویسته شه‌ڕی تیرۆر به‌رده‌وام بێت و ئه‌مه‌ریكاش له سووریا بكشێته‌وه و ته‌واوی خاكی سووریا بگه‌ڕێته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی دیمه‌شق".
ئه‌و وتانه‌ى پوتن له كاتێكدايه، ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريداوه هێزه‌كانى له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات پاشه‌كشێ پێبكات.
هاوكات توركياش داوا ده‌كات ئه‌و ناوچانه له سووريا داببڕێن و بكرێنه ناوچه‌يه‌كى ئارام و 3 مليۆن په‌نابه‌رى ناوچه‌كانى ديكه‌ى سووريا، كه ئێستا له توركيان، تێياندا نيشته‌جێ بكرێن.