شاندى مه‌كته‌بى سياسى پارتى گه‌يشته سلێمانى

K24 – سلێمانى:
ئەمڕۆ شاندى مه‌كته‌بى سياسى پارتى گه‌يشته باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له سلێمانى و هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم و رێككه‌وتنى نێوانيان كۆبوونه‌وه.
پێشتر سەعدی ئه‌حمه‌د پيره، گوتەبێژی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندبوو، ئامانج لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی و رەشنووسی رێككه‌وتنی كۆتایی نێوانیان.
شاندەکەی پارتی پێكهاتووه له هه‌ريه‌ك له فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، رۆژ نوری شاوەیس، جەعفەر ئیمینکی، عارف تەیفور و مه‌حمود محه‌ممه‌د.