ئاوارە كریستیانە‌كان ھەرێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن و ناگەڕێنەوە مووسڵ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، سه‌رجه‌م ئاوه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناچار ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان به پێچه‌وانه‌وه هیچ هاوكاریيه‌ك پێشكه‌ش ناكات و ته‌نانه‌ت مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بڕێت كه فه‌رمه‌نبه‌ری حكومه‌تن.
ئاواره‌كانیش نایه‌نه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان ده‌ڵێن: "له‌ناوچه‌كانی خۆیان هیچ خزمیتگوزارییه‌ك بوونی نیيه".
ماوه‌ی زیاتر لە پێنج ساڵه، 200 خێزانی ئاوا‌رەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كه به‌شێكی زۆری كریستيانن تێيدا نیشته‌جێن، ئێستا به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ده‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچەكانی خۆیان به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌نه‌ی تازە ئازادكراون، به‌پێچه‌وانه حكومەتی بەغدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ھاوكاریان بۆ خەرج ناكات، به‌ڵام خێزانه ئاوارەكان نایه‌نه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌وان ده‌ڵێن: "هیچ شوێنێك وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ھەست بە ئارامی ناكەن".
قایمقامی هه‌ولێر رایده‌گه‌یەنێت، ئێستا وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كان هیچ هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌و ئاوارانه ناكەن، راشیده‌گه‌یەنێت ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكە بەھۆی ھاتنی بەشەپۆلی ئاوارە بارگرانییەكی زۆری له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووە.
له‌ساڵانی رابردوو نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاوارە و په‌نابه‌ر به‌هۆی ناسەقامگیریی ناوچه‌كانی خۆیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئیستاش له‌گه‌ڵ ئازادكردنی ناوچه‌كانیان به‌شێكی زۆر له‌و خێزانه‌نه نایه‌نه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، به‌تایبه‌تی پێكهاته ئايینیيه جیاوازه‌كان، وەكو خۆشیان دەڵێن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێری پایته‌خت ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ دابینكردوون و ھیچ كێشەیەكیان نییە.
یه‌كێك له ئاواره‌كان ده‌ڵێت: "له‌دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان ئه‌وه‌ی خانووی هه‌بوو گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه‌ی هیچی نه‌بوو لێره مایه‌وه من هیچ شتێكم نیيه، ته‌نات خێمه‌یه‌كیشم نیيه بچمه كوێ؟ داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م سه‌یرێكی دۆخی كریستيا‌نه‌كان بكات، له مووسڵ هیچ كارێك نیيه هیچ شتێك بوونی نیيه".
ئ. م