یاریزانێكی زۆرانبازی كورد به‌شداری له زنجیره درامایه‌كی رووسی ده‌كات
K24 - مۆسكۆ:
ئارام میر، ئه‌گه‌رچی وه‌كو زۆرانبازێك به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی زۆرانبازی ده‌كات له رووسیا، به‌ڵام ئه‌مجاره به شداری له زنجیره درامایه‌كی رووسیشدا ده‌كات، كه له 24 ئه‌ڵقه پێكدێت و له 3 وڵات وێنه ده‌گیرێت.
ئارام میر، كه ناوی ئارام ساڵحه و له دایكبووی 1980ی شاری هه‌ولێرة، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، زنجیره دراماكه ناوی (TRADER)ـه، ئێستا له قۆناغی وێنه‌گرتندایه و دیمه‌نه‌كانی له وڵاتانی رووسیا، ئه‌رده‌ن و كه‌نه‌دا تۆمار ده‌كرێن.
ئه‌نتۆنی واڵه‌ر، ده‌رهێنه‌ری دیاری به‌ریتانی كاری ده‌رهێنان بۆ زنجیره دراماكه ده‌كات و ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی و دوو ئه‌كته‌ری رووسیش رۆڵی سه‌ره‌كیان ده‌بینن.
دیمه‌نێكی زنجیره دراماكه
به‌شێكی زنجیره دراماكه باس له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌كات له عێراق له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و هه‌ڵاتنی حوسێن و سه‌ددام كامیل و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق و تیرۆركردنیان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه.
ئاراممیر، به دوو رۆڵی جیاواز به‌شداری تێدا ده‌كات، رۆڵی یه‌كه‌میان باس له پاسه‌وانی به‌رپرسێكی به‌ندیخانه‌یه و رۆڵێكی كورتی تێدا ده‌بینێت، جیا له‌وه‌ش راوێژی جیای به ده‌سته‌ی ده‌رهێنانی زنجیره دراماكه كردووه، به‌تایبه‌تیش به هۆی ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت و شاره‌زای سرووشتی عێراقیش بووه.
رۆڵی دووه‌میش، وه‌كو بۆدی گاردی یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كه دیمه‌نه‌كانی زیاتر ئه‌كشن و جموجۆڵی هونه‌ره جه‌نگییه‌كان ده‌بێت.
زنجیرەکە باسی شەڕی نێوان یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و ئەفغنستان و چیچان دەکات لە لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌ش باس له شه‌ڕی نێوان ئەمریکا و عێراق ده‌كات، كه زنجیره دراماكه روونی ده‌كاته‌وه، چۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی ئاڵۆزییان خستووه‌ته وڵاتانه‌وه.
ئاراممیر بۆ كوردستان 24 روونیده‌كاته‌وه، به‌شێكی دراماكه باس لە ورده‌كارییه‌كی به‌ندكردن و بێسه‌روشوێنكردنی خه‌ڵك ده‌كات له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كانی رژێمی به‌عسی پێشوو.
له باره‌ی په‌خشكردنی زنجیره دراماكه‌ش رایگه‌یاند، بڕیاره له كه‌ناڵی (رووسیا 1) په‌خش بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی په‌خشه‌كه دیار نییه، چونكه ھێشتا قۆناغی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی كۆتایی نه‌هاتووه.
ئارام له سه‌ره‌تای 2017ه‌وه نیشته‌جێی مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیایه، جیا به‌شداریكردنی فیلم، له چه‌ندین نمایشی شانۆییشدا به‌شداری كردووه و رۆڵی بینیوه، به‌شێك له نمایشه‌كانیش وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بریتین له: شانۆگەری جۆرج ئاند دراگون، شانۆگەری بیگ بات وۆلف، شانۆگەری تریشراسلاند، شانۆگەری کارتینڤال گوست، شانۆگەری موك فورگیتفول کات، كه سه‌رجه‌میان له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا نمایشكراون.
ئ. م