بۆ كردنەوەی دوو مەرز شاندێكی پارێزگای ھەڵەبجە سەردانی ئێران دەكات

پارێزگاری ھەڵەبجە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە

K24 - ھەڵەبجە                                      

ئەمڕۆ شاندێكی پارێزگای ھەڵەبجە بە سەرپەرشتی پارێزگار سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و گفتوگۆ لەسەر كردنەوەی ھەردوو مەرزی پشتە و شوشمێ دەكەن.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەك شاندی پارێزگای ھەڵەبجە بە سەردانێكی فەرمی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و لە پارێزگای كرماشان ژمارەیەك دیدار ئەنجام دەدەین".

پارێزگاری هەڵەبجە گوتیشی: "لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، باس لە بازرگانیی نێوانمان لە مەرزەكانی پشتە و شووشمێ دەكەین، ھەروەھا باسیش لە كردنەوەی بازاڕچەی سازان دەكەین".

ئازاد تۆفیق، راشیگەیاند: "ھەر لە چوارچێوەی سەردانەكەماندا، بەرپرسانی ئێران بۆ بەشداریكردنیان لە 31مین ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجە بانگهێشت ده‌كه‌ین".

ھ.م