نوێنه‌ری تره‌مپ سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
جێمس جێفری نوێنەری تایبەتی سه‌رۆكی ئەمریکا له ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ھێشتا داعش ھەڕەشەی ماوە و پێشمەرگە تا ئێستاش رۆڵی مەزنی ھەیە لە رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشەکانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه لە عێراق.
له به‌رده‌وامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاتانی جیهان له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جێمس جێفری، نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
H.B