پارتی و گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
K24 - سلێمانی:
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی شاندێكی باڵا كۆبوونه‌وه و پیكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌میان تاووتوێكرد.
له ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه: "لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و گفتوگۆیەکی راشکاوانەی بەرپرسیارانە، پەیوەندی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، خرانە روو".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه، هه‌ردوولا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی 2ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشیاندا له‌سه‌ر ئه‌م چوار خاڵه رێككه‌وتن.
- رێكه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌سه‌ند كرا.
- له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی 2ی په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنی گۆڕان به‌شدار ده‌بن.
- له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی و پێشڤه‌چوونێكی باشی به‌خۆوه بینیوه.
- پرۆژه‌ی رێككه‌وتن ده‌برێته‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا بۆ په‌سه‌ندكردنی كۆتایی.
ئ. م