مامۆستایانی عێراق مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، مامۆستایانی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق، مانگرتنیان راگه‌یاند و نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی خوێندن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق، هۆكاری مانگرتنه‌كه پشتگوێخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه له‌و وڵاته‌دا، كه چه‌ندین جار داوایان كردووه په‌ره‌ی زیاتر و گرنگی به‌و كه‌رته هه‌ستیاره بدرێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی پێویستیشیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی به‌غدای پایته‌خت، به‌سره، دیوانیه، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، دیاله و كه‌ركووكیش مامۆستایان نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان داخستووه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، مامۆستایانی پارێزگای دیوانیه، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندن و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕوو.
داواكارییه‌كانی مامۆستایان باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان، گرنگیدان به میتۆدی خوێندن، دامه‌زراندنی كه‌سانی پسپۆڕ و دوورخستنه‌وه‌ی ناشاره‌زایانه له بواره‌كه.
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
ئ. م