كەشناسی پێشبینیی بارینی بەفر و باران دەكات
كەشناسی پێشبینیی بارینی بەفر و باران دەكات
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ دوو رۆژ بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران.
كەشناسی ئاشكرای كردووە، بۆ سبەیش بە ھۆی زیادبوون و قوڵبوونەوەی كاریگەریی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور، ئاسمان ھەور و باران دەبێت، لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران و ھەورە تریشقە دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.