یهكێتی ههوڵی دواخستنی دانیشتنی پهرلهمان دهدات
K24- سلێمانی:
تائێستا پارتی و یەکێتی چەند کۆبونەوەیەکیان بۆ ڕێکەوتن و پێکھێنانی حکوومەت ئەنجامداوە, بەڵام ھێشتا هیچی لێ سەوز نەبووە، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی ھەردوولا لە سەر داواکاریەکانی خۆیان سورن.
لهكاتێكدا پێشتر ئەو دوو لایەنە ڕێکكەوتن, لە ١٨ی ئەم مانگە کۆبونەوەی پەرلەمان بکرێت, بەڵام وهك بلێسە جەبار فەرمان, ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: تا ڕێکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی نەکەین, بەشداری کۆبونەوەکەی پەرلەمان ناکەین و ھەوڵ دەدەین کۆبونەوەکە دوابخرێت.
له بهرامبهریشدا پارتی كه ههموو ههوڵهكانی بۆ ئهوه خستۆته گهڕ، کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بکرێت، بۆ ئەوەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستا زیاتر دوانەكەوێت، رزگار ئەژی، ئەندامی سەرکردایەتی ئةو حيزبه لە سلێمانی و ھەڵەبجە دەڵێت : جێگرەوەی ڕێکنەکەوتن ھەر ڕێکەوتنە و دەبێت ڕێکبكەوین. بۆیە بەپێویستی دەزانێت، یەکێتی خۆی یەکلا بکاتەوە بەوەی بەشداری حکوومەت دەکات یاخود نا، ئەو ھۆکارەش ڕوون بکاتەوە کە ڕێگرە لە بڕیاری بەشداریکردنی ئەو حیزبە لە حکوومەتی داھاتوو.
ئەندامانی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵاو بەرەو خواریش دەڵێن: ڕێکنەكەوتنی ئەو دوو لایەنە و پێک نەھێنانی حکوومەت دەبێتە ھۆی پەکخستنی پڕۆسەی سیاسی، بەڵام داواکاری لایەنەکان لە یەکتر و مەرجەکانیان بۆ یەکتر, ڕێگرە لەوەی لایەنەکان حکوومەت پێک بھێنن و ئەو بەڵێنە زۆرانەی لە کاتی ھەڵبژاردندا بە ھاوڵاتیانیانداوه، بە کردەیی جێ بە جێی بکەن و کۆتای بە دوودڵی و چاوەڕوانی ھاوڵاتیان بھێنن.
H.B