"به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێم له كۆنگره‌ی میونشن 2 گۆڕانكاری گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت"
K24- هه‌ولێر:
دیدارەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لای چاودێرانی کورد و بیانییەوە بە بایەخەوە سه‌یر دەکرێت.
لەم بارەیەوە شرۆڤەکارێک پێیوایە کوردستان لە چاوەڕوانی حکوومەتێکی بەهێزە و ئاماژەکانیش لە میونشینەوە دەرکەوتوون، ڕۆژنامەنووسێکی بیانیش دەڵێت: هەولێر دەبێتە ئەو شوێنەی کێشەکانی ڕۆژئاوای كوردستانی لێ چارەسەر دەکرێن.
سامان شاڵی، شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و وڵاتانه‌ی له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن به‌شداربوون، دانیان به‌وه‌دا نا، كه كورد رۆڵێگی گرنگی گێڕاوه، بانگهێشتكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌و كۆنگره، گرنگی و سه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، ته‌نیا له‌و كۆنگره‌یه چاوی به 3 شاندی ئه‌مه‌ریكی كه‌وت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وڵاتانی دیكه و شاندی به‌ریتانی به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم له‌و ئاسته باڵایه‌دا، كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌ڕووی خواستی وڵاتان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم واتا و په‌یامێكی گرنگ ده‌گه‌یه‌نێت".
کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان له میونشن، یەک و دووان نەبوون، لەڕووی جۆرایهتیشەوە لە ئاستی هەرە باڵای وڵاتان بوو.
له‌مباره‌شه‌وه ئیڤانجلۆس ئارێتیۆس, ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسیی بیانی ده‌ڵێت: "له كاتێكدا كۆنفرانسی میونشن گرنگترین كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانییه، به‌شداری كورد له‌و كۆنفراسه‌دا دوو گۆڕانكاری گرنگی به‌دواوه ده‌بێت، یه‌كێكیان تایبه‌ته به خودی هه‌رێمی كوردستان دوای رووداوه‌كانی ساڵی 2017، ئێستا هه‌ولێر جارێكی دیكه هاتووه‌ته‌وه ناو باس، گۆڕانكاری دووه‌م تایبه‌ته به كوردی سووریا، ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێئومێدی پێوه دیاره په‌یوه‌ست به هێزه فه‌رمانڕه‌واكانی رۆژئاوا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌یان له ئه‌سه‌ده‌وه، بۆیه هه‌ولێر ده‌بێته جێگره‌وه بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌ناوماڵی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت".
رەنگە بەشدارییە بەهێزەکەی کورد لە میونشن و پیشوازی گەرمی لایەنە نیودەوڵەتییەکان, جۆرێک لە ئاماژە بێت، بۆ ئەوەی كه ده‌كرێت پرسی کورد لە شانۆ جیهانییەکاندا لە ئاستێکی زۆر پیشکەوتوودا ببینرێت، به‌ڵام پێویسته ناوخۆی کوردستان پتەو و یەکگرتوو بێت.
H.B