پارتی و گۆڕان رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئەمرۆ پارتى دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رێككه‌وتنى سياسى و رێككه‌وتنى به‌شداریی گۆڕان له كابينه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، واژۆ ده‌كه‌ن و شاندی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌یشتنه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له پیرمام.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا،هه‌ريه‌كه له پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رێككه‌وتنى سياسى و رێككه‌وتنى هاتنه ناو كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كه‌ن. به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌شداریی له كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات.
واژۆكردنى ئه‌م رێككه‌وتنه دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ريه‌ك له پارتى و گۆڕان، دوێنێ ده‌قى ئه‌و رێككه‌وتنه چوارخاڵييه‌يان په‌سند كرد، كه دوو رۆژی رابردوو به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى پێى گه‌يشتبوون.