يه‌كگرتوو هۆڵى دانيشتنى په‌رله‌مانى به‌جێهێشت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستيپێكرد و له بڕگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان، فراكسيۆنى يه‌كگرتوو، هۆڵى دانيشتنى په‌رله‌مانى به‌جێهێشت.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايگه‌ياند، ئێمه ئۆپۆزيسيۆنين و نامانه‌وێت ده‌نگ به ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بده‌ين.
گوتيشى: پێويست بوو ئه‌م دانيشتنه زووتر بكرابايه و دواكهوتنيشى به‌م جۆره به‌رپرسيارێتييه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكى به ته‌مه‌نى دانيشتنى يه‌كه‌مى په‌رله‌مان.
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان به‌رده‌وامه:
ڤالا فه‌ريد، له پارتى، كانديدى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه به شێوه‌ى كاتى.
بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان: هێمن هه‌ورامى كانديدى فراكسيۆنى پارتييه.
له پێكهاتهكانيش، لايه‌نه توركمانييه‌كان، بۆ پۆستى جێگرى دووه‌م، مونا قاوه‌چى كانديد كراوه.