یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو كاتێك له دوایین یاری خۆی به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 شووباتی 2019، له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی عێراقی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگای یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری له میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی كرد، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر یانه‌ی هه‌ولێر هیچ یارییه‌كی له‌م یانه‌یه نه‌بردبووه‌وه.
له خوله‌كی 28ـی یارییه‌كه، زولفه‌پار نیعمه گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی تۆمار كرد، دوای 3 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، میران خه‌سرۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ به‌رگزه‌رده‌كانی پایته‌خت یه‌كسان كرده‌وه.
له خوله‌كی 75ـی گێمی دووه‌م، یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت دیسان پێشكه‌وته‌وه، كاتێك ئه‌میر حامد هه‌ڵه‌یه‌كی گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێری قۆزته‌وه و گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له 15 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی یاریگه‌ی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ خاڵێك له چنگی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌ربێنێت و له‌م وه‌رزه تووشی حه‌وته‌مین شكست بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 18 یاری له‌م وه‌رزه، 6 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ بۆ خانه‌ی نۆیه‌م دابه‌زی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.