"كریستیانۆ ده‌یه‌وێت پێش وازهێنان هاوشانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه یاری بكات"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه هاوینی داهاتوو محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگوازنه‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌ی یوڤی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو هاوشانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یاری بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كریستیانۆ ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بێنێت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاح دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر له یوڤی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر نازناوه‌كاندا بگرن.
ئه‌م هه‌واڵه به‌رپرسانی یانه‌ی یوڤی ناچار كرد كه به خێرایی روونكردنه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته، ئه‌وان له گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئارۆن رامسی كردووه و له ئێستادا به نیازی گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی دیكه نین.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆسی له باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بڵاو كردۆته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه به نیازی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره میسرییه‌كه نین و ناشزانن له هاوینی داهاتوو چی رووده‌دات.