ئێران فڕۆكە كۆنەكانی عێراق و توركیا دەكڕێتەوە
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی سزاكانی ئه‌مەریكاوه ناچار بووه كه فڕۆكه‌ی گه‌شتیاری ده‌ستی دوو له عێراق و توركیا بكرێتەوە.
محەمەدی ئیسلامی، وه‌زارتی رێگاوبانی ئێران رایگه‌یاند، بەھۆی سزاكانی ئه‌مەریكا ناتوانن كه فڕۆكه‌ی نوێ له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه جیهانییه‌كان بكڕن، هه‌ر بۆیه‌ش به گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق ئەوەیان خستووەتەروو كە تاوه‌كو فڕۆكه بەكارھاتووەكان بفرۆشنه‌وە ئێران. توركیا و عێراقیش ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره مامه‌ڵەیە نیشانداوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئێران ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری پەرله‌مانتارانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه به‌وه‌ی كه فڕۆكه كۆنه‌كانی عێراق و توركیا زۆر گران به ئێران ده‌فرۆشرێن و كوالێتیشیان زۆر باش نین.
ھ.م