چه‌كدارانى داعش له باغوز به كۆمه‌ڵ خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش له باغوز، به كۆمه‌ڵ خۆيان راده‌ستى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) كردووه.
كه‌ناڵى (RT)ى رووسيا بڵاويكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانيان به كۆمه‌ڵ خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده كردووه.
باغوز، دوايين مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش بوو له رۆژهه‌ڵاتى دێرزوور. پێشتر هه‌سه‌ده رايگه‌ياندبوو، داعش هيچ رێگه‌يه‌كى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، يان خۆيان راده‌ست ده‌كه‌ن، ياخود هێرش ده‌كرێته سه‌ريان و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خيلافه‌ته‌كه‌يان له باغوز ده‌هێنرێت.
له دوێنێوه نزيكه‌ى 60 بارهه‌ڵگر و پاس ره‌وانه‌ى باغوز كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانيان دواى ده‌ستبه‌رداربوون له شه‌ڕ، بگوازرێنه‌وه.
به گوێره‌ى زانياریى كه‌ناڵه‌كه، تا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، 25 بارهه‌ڵگر له چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و چه‌كه‌كانيان راده‌ست كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا، ته‌واوى چه‌كدارانى داعش له مۆڵگه‌كانيان بێنه ده‌ره‌وه و خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده بكه‌ن.
به كۆنترۆڵكردنى باغوز، هيچ ناوچه‌يه‌كى خاكى سووريا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدا نامێنێت و هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، كۆتايهاتنى ئۆپراسيۆنه‌كانى بۆ رزگاركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش راده‌گه‌يه‌نێت.
دوێنێ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا رايانگه‌ياندبوو، سوپاى ئه‌مه‌ريكا دواى شه‌ڕى باغوز، ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى يه‌كجاره‌كى له خاكى سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فڕانس پرێس، دوێنێ بڵاويكرده‌وه، فه‌رمانده‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا به هه‌سه‌ده‌يان راگه‌ياندووه، تا پێش يه‌كى نيسانى داهاتوو، به ته‌واوى هێزه‌كانيان له سووريا ده‌كێشنه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ريكييانه له رێگه‌ى عێراقه‌وه بكشێنه‌وه، له‌و باره‌يه‌شه‌وه دوێنێ حكومه‌تى عێراق رايگه‌ياند، رێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هه‌يه بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا له رێگه‌ى عێراقه‌وه.