پارتی درێژه به گفتوگۆكان ده‌دات و یه‌كێتیش قسه‌ی دیكه‌ی هه‌یه
K24 - سلێمانی:
بۆ خستنه‌ڕووی دوایين پێشهاته سیاسییه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان، سەرکردایەتیی یەکێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆبووه‌وه.
سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، سووربوونی حزبه‌كه‌یان لەسەر ھەڵوێستەکانیان له باره‌ی دۆخی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئەندامه‌كانیان دووپات کردەوە.
هاوكات گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له گه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، هه‌ڵوێست و قسه‌ی نوێ و جیاوازیان ده‌بێت.
یەکێتی و پارتی بە قۆناغێکی سیاسیی ھەستیاردا تێدەپەرن، ھێشتا ئاسۆی لێک نزیکبوونەوەی نێوانیان نادیارە، چونکە کێشەکانی پێش کابینەی نۆیەمی حکوومەت، تەنھا و تەنھا لە بارەی کەرکووکەوەیە.
گوتەبێژی یه‌كێتی رایگەیاند، یەکێتی بچێتە ھەر دانوستانێکی نوێوە، قسەی جیاوازی لەسەر پۆستەكان دەبێت.
بە گوێرەی ئەو زانیاريیانەی دەست کوردستان 24، کەوتوون شاندی پارتی نیازی سەردانکردنی یەکێتیان ھەیە، تا بگەنە رێکكەوتنی کۆتایی، بەڵام زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتیی ئەو حزبە پێيانوایە، گەر کۆبوونەوەکان ھەمان رێچکەی رۆژانی رابردوویان بێت، ئەوە ناگەنە ھیچ ئەنجامێك.
بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی جەخت لە رێككەوتن دەكەنەوە و رایانگەیاندووە، ھەموو كێشەكان شایەنی چارەسەركردنن و بە لێكتێگەیشتن چارەسەر دەكرێن، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت جارێكی دیكە گفتوگۆی نێوان پارتی و یەكێتی دەست پێبكاتەوە، تا گرێ کوێرەی نێوانیان، کە پۆستی پارێزگاری کەرکووکە بکرێتەوە و ھەنگاو بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێ بنرێت.
ئ. م