چه‌ره‌زات تووشبووانى شه‌كره له نه‌خۆشييه‌كانى دڵ ده‌پارێزێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره بوون، ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك رۆژانه چه‌ره‌زات بخۆن، مه‌ترسى تووشبوونيان به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ كه‌متر ده‌بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى چه‌ره‌زات ناخۆن. ئه‌مه پوخته‌ى ئه‌نجامى ئه‌و توێژينه‌وه ئه‌مه‌ريكييه‌يه، كه له‌و باره‌يه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه، 28 گرام و له هه‌فته‌يه‌كدا پێنج رۆژ چه‌ره‌زات ده‌خۆن، به رێژه‌ى 17 له سه‌د كه‌متر تووشى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ ده‌بن، به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ى هه‌فته‌ى يه‌ك جار چه‌ره‌زان ده‌خۆن.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريشيخستووه، هه‌فته‌ى يه‌كجار خواردنى چه‌ره‌زات سوودى بۆ ته‌ندرووستى دڵ ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى شه‌كره بوون، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ى يه‌كجاريش چه‌ره‌زات بخۆن، به رێژه‌ى شه‌ش له سه‌د، له مه‌ترسى مردن به هۆى كێشه‌كانى دڵه‌وه رزگار ده‌بن.
حانگ ليۆ، توێژه‌رى بوارى خۆراكى كۆليژى پزيشكى گشتيى سه‌ر به زانكۆى هارڤاردى ويلايه‌تى بۆستنى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ده‌ريده‌خات، كه پێويسته، چه‌ره‌زات ببێته به‌شێك له خۆراكى رۆژانه و هۆكارێكى باشه بۆ پاراستنى دڵ له نه‌خۆشييه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى مردنى كتوپڕ به تايبه‌تى له ريزى تووشبووانى نه‌خۆشى شه‌كره‌دا.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، 16 هه‌زار و 217 كه‌س به‌شدارييان كردووه و توێژه‌ران داوايان كردووه، ئه‌و كه‌سانه رۆژانه گوێز و زڕفستق (فستق عبيد) بخۆن و دواى چه‌ند ساڵێك ئه‌نجامى ئه‌رێنى ئه‌و خواردنانه له‌سه‌ر ته‌ندرووستى به‌شداربووه‌كان ده‌ركه‌وتووه.