ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە

لە كاتی كیمیابارانی ھەڵەبجەوە بێسەروشوێن بووە

K24 - ھەڵەبجە

كەسێكی دیكەی ھەڵەبجە، كە لە كاتی كیمیابارانەوە بێسەروشوێن بووە، لە تارانی پایتەختی ئێران دۆزرایەوە و بە خێزانەكەی شاد بووەوە.

ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئەو كەسە، كە لە ساته‌وه‌ختی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە منداڵ بووە، له‌و كاته‌وه‌ بێسەروشوێن بووە و ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، لە رێوڕەسمێكدا بە خێزانەکەی شاد بووەوە".

گوتیشی: "ئەو منداڵە ناوی خەلیل حەمە ساڵحە، ئێستا تەمەنی 33 ساڵە. پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران پشکنینی DNA بۆ کرا بوو، خێزانێکی هەڵەبجەی دانیشتووی شارەدێی بیارە، بە منداڵی خۆیانی دادەنێن و بۆ پشکنین دەچنە تاران و لە دوای پشکنین، دەركەوتووە کە منداڵی ئەو خێزانەیە".

ھ.م

ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە
ھەڵەبجەیێكی دیكە لە تاران دۆزرایەوە