10 به‌ربڵاوترین زمان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌مانه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئێستا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، نزیكه‌ی 6 هه‌زار و 909 زمانی جیاواز هه‌ن و دانیشتووان قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها 6%یان، ئاخێوه‌رانی له ملیۆن كه‌س زیاترن، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی جیهانگیرییش، ئه‌و زمانانه زیاتر بڵاوده‌بنه‌وه.
زۆرێك له وڵاتان په‌ره به زمانی بیانی و فێركردنی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌تیش له نێوان دراوسێكان.
به گوێره‌ی وێبسایتی ThoughtCo، ئه‌م 10 زمانه، به‌ربڵاوترین زمانی جیهانن، كه زۆرترین ئاخێوه‌ریان هه‌یه:
1- چینی/ ماندارین: 37 وڵات، 13 زاراوه، ملیارێك و 284 ملیۆن كه‌س قسه‌ی پێ ده‌كات.
2- ئیسپانی: 31 وڵات، 437 ملیۆن ئاخێوه‌ر.
3- ئینگلیزی: 106 وڵات، 372 ملیۆن.
4- عه‌ره‌بی: 57 وڵات، 19 زاراوه، 295 ملیۆن.
5- هیندی: 6 وڵات، 260 ملیۆن.
6- به‌نگالی: 4 وڵات، 242 ملیۆن.
7- پۆرتوگالی: 13 وڵات، 219 ملیۆن.
8- رووسي: 19 وڵات، 154 ملیۆن.
9- ژاپۆنی: 2 وڵات، 128 ملیۆن.
10- زمانی لاهیندا: 6 وڵات، 119 ملیۆن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی وه‌كو رۆژی جیهانیی زمانی دایك ده‌ستنیشان كردووه.
ئ. م