سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تاران تاووتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران تاووتوێ ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا، فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هه‌ولێر و تارانیان دووپاتكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 21ـی 2ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی و كەربەلا و نەجەف.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، سەرۆك بارزانی و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایەوە.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،  بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵسەنگاندنی ئیجابی بۆ سەردانی ڕابردووی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كرا.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پارلەمانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو، كه‌ كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و سلێمانی و كەربەلا و نەجەفیش ئاماده‌بوون.

 

ئ. م